كتێبی بۆ مێژووی سه‌رۆك بارزانی وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی
K24- هه‌ولێر:
دوو مامۆستای زمانی فەرەنسی له زانکۆی سەڵاحەدین، کتێبی بۆ مێژووی سەرۆك بارزانی‌یان بۆ سەر زمانی فەرەنسی وه‌رگێڕا و 2 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه، چاپکردنی ئەو کتێبە بە زمانی فەرەنسی بە ئامانجی ئەوەیە، وەك سەرچاوە و بەڵگەیەکی گرنگ بخەنە بەردەست ئەو نووسەر لێکۆڵەرە فەرەنسییانەی دەیانەوێ لەسەر کورد بنووسن.
مامۆستا بەختیار حوسێن قەڵادزەیی یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌یه و ماوه‌ی نۆ مانگ، زۆرترین کاتەکانی له ژوورێكدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بەسەربردووە، وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، لەگەڵ هاورێکەی کتێبی بۆ مێژووی سەرۆك بارزانی بە زمانی فەرەنسی چاپ دەکەن.
مامۆستا عەبدولجەبار ساڵحیش، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستا بەختیار خاوەنی نووسینەوەی کتێبی بۆ مێژووی سەرۆك بارزانییە بە زمانی فەرەنسی، باسی لە ئامانجی وەرگێڕانی کتێبەکە كرد و گوتی: مەبەستمان له وه‌رگێڕانی کتێبی بۆ مێژوو بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی، بۆ ئه‌وه‌یه وەك سەرچاوە و بەڵگەنامایەکی گرنگ بخەینە بەردەست ئەو نووسەر و لێکۆڵەرەوە فەرەنسییانەی کە دەیانەوێ لەسەر کورد بنووسن و توێژینەوە له‌باره‌ی كورده‌وه بکەن.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له ساڵێك ئه‌و كتێبه‌ی سەرۆك بارزانی بە درووشمی خۆنەچەمێنن، بە زمانه‌كانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی بڵاوکرایەوە، ئێستا بە زمانی فەرەنسی 2 هەزار دانەی لێ چاپکراوە، چاپکردنی ئەم کتێبە لە کاتێکدایە کە بڕیاروایە رۆژی یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن بێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.
H.B