له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
K24 – هەولێر:
ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌یپێكردووه كه دوای عه‌سری ئه‌مڕۆ، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی سه‌در، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به به‌شداریكردنی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
رایگه‌یاند، كاتژمێر (04:00)ـی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وتارێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات، تایبه‌ت به دوا هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی به‌شداریكردن و یاخوود كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ر دوێنێش ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنیان ده‌كرد، بۆ پاڵپشتیكردن له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن.
چاودێران پێیان وایه، له شه‌قامی عێراقی، خۆپیشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ پاڵپشتی له بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، مه‌رجی یه‌كه‌می موقته‌دا سه‌در، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌بێت، مه‌رجی دووه‌میش، ئیدانه كردنی گروپه میلیشیاكانه، كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، كه ترسی باڵا ده‌ستبوونیان لێده‌كرێت، بۆ گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات.
ك.ب