سه‌در به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڵوێستی تازه‌ی موقته‌دا سه‌در، گه‌ڕانه‌وه و پاڵپشتیكردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، رایگه‌یاند، له وتاری ئه‌مڕۆیدا، سه‌در پشتگیری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن دووپات ده‌كاته‌وه، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو.
ئاماژه‌یپێكرد، ژماره‌یه‌ك له پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق، داوایان له موقته‌دا سه‌در كردووه بگه‌ڕێته‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونكه كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌بێت.
سه‌در له (15)ـی ته‌مووزی رابردوو، كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند، كه بووه جێی نیگه‌رانی لایه‌ن سیاسییه‌كان و شه‌قامی عێراقی.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب