ئه‌ردۆغان: له‌لایه‌ن تاڵیبان-ه‌وه داوامان لێكراوه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌ڕێوه‌ببه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-ه‌وه داوایان لێكراوه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام هێشتا بڕیاریان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نه‌داوه، هه‌ر كاتێكیش پێویست بكات له‌گه‌ڵ تاڵیبان كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌ردۆغان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی ئاشكرای كرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان داوایان لێكردوون، فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌داوه.
ئاشكراشی كرد، بۆ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، پرس به كه‌س ناكه‌ین، تاڵیبانیش داوایه‌كی لێمان كردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاریان بۆ ئه‌وه داواكارییه نه‌داوه، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ربازه‌كانمان له ئه‌فغانستان له كشانه‌وه به‌رده‌وامن و هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا روونیكرده‌وه، له باڵیۆزخانه‌كه‌یان له كابول سێ كاتژمێر و نیو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاریشیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نه‌داوه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌رده‌وام ده‌بن.
د.ی