پێنتاگۆن پێشبینی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هێرشه خوێناوییه خۆكوژیه‌ی دوێنێ كرایه سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 170 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون و له‌ناو كوژراوه‌كان 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش هه‌بوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین تائێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه ماون.. هه‌ڕه‌شه‌ی دیاركراو و راسته‌قینه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌ڵكو ته‌نها له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه ئه‌نجام درابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له پێویستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه، كه له‌پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه بوون و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و تاوانبارانه راده‌ستی دادگا بكرێن و هێرشه‌كه‌شی به توندی ئیدانه كرد.
H.B