كازمی پێشوازی له بڕیاری سه‌در ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له بڕیاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد، كه هه‌وڵیاندا سه‌در له بڕیاری بایكۆتكردن پاشگه‌ز ببێته‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر كازمی نووسیویه‌تی: "پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "سوپاسی هه‌موو ئه‌و هێز و سه‌ركرده سیاسی و میللییانه ده‌كه‌م، كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در چڕ كرده‌وه".
له تویته‌كه‌ی كازمیدا هاتووه: "داوا له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌ین، كه بڕیاری بایكۆتكردنیان دابوو، هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی سه‌در بنوێنن و هیوادارین له‌پێناو گۆڕانكاریكردن، به‌شدارییه‌كی فراوان له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دی بكه‌ین".

ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ له گوتارێكدا بۆ رای گشتی عێراقی، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق راگه‌یاند.
سه‌در له گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه بڕیاری له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه، كه ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكات و داواشی له خه‌ڵكی عێراق كرد، به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن به‌جۆشه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاغه‌زێكی واژۆكراو له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، خۆی له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیدا ده‌بینێته‌وه و سه‌ركرده‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه، كه هه‌وڵ بۆ چاكسازی ده‌ده‌ن.
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، وتارێك له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به به‌شداریكردنی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
H.B