بنكەیەكی تایبەت بە پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان له‌ هه‌ولێر دەكرێتەوە

بۆ لەمەودوا مامۆستایان لەم بنكه‌یه‌ ڤاكسین وەردەگرن
بنكه‌یه‌كی پێدانی ڤاكسین - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
بنكه‌یه‌كی پێدانی ڤاكسین - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە سبەی  یەكشەممە 29ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021 بنكەیەكی تایبەت بۆ پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان بكرێتەوە و لەمەودوا سەرجەم مامۆستایان لەو بنكەیە ڤاكسین وەردەگرن.

پەیامنێری كوردستان24 رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بنكەیەكی تایبەتی بە پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان ئامادەكردووە، بڕیارە سبەی یەكشەممە بنكەكە بكرێتەوە.

لە بارەی چۆنیەتی پێدانی ڤاكسینیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، قوتابخانەكان لیستی ناوی مامۆستایان دەنێرنە بنكەكە و دوای تۆماركردنی ناوەكانیان ڤاكسینیان پێده‌درێت.

ئەو بنكەیە لە قوتابخانەی شەھید فاخیرمێرگەسۆرییە و لە پێناو ئەوەیە سەرجەم مامۆستایان تا كاتی دەستپێكردنی دەوام ڤاكسین بكرێن.

شوێنی پێدانی ڤاكسین تایبه‌ت به‌ مامۆستایان
شوێنی پێدانی ڤاكسین تایبه‌ت به‌ مامۆستایان
شوێنی پێدانی ڤاكسین تایبه‌ت به‌ مامۆستایان
شوێنی پێدانی ڤاكسین تایبه‌ت به‌ مامۆستایان