یوڤی به كه‌متر له یه‌ك رۆژ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆی دۆزییه‌وه
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به خێرایی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی مۆیس كین ده‌ستی به‌گفتووگۆ كردووه.
ده‌سته‌ی كارگێری یوڤێنتۆس له‌سه‌ر داواكاری ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت له‌م دوو رۆژ به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی مۆیس كینی ته‌مه‌ن 21 ساڵان رابگه‌یه‌نن.
مۆیس كین له خولی ئیتاڵیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه و بۆ یه‌كه‌مجار له سێریا ئه‌ی به درێسی یوڤێنتۆس بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ یاری كردووه و 7 گۆڵی بۆ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه كردووه، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد و ئێستاش پابه‌نده به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن تا هاوینی 2024.