کاره‌با بۆ چوار گوندی کانی ماسێ دەگەڕێتەوە

به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه‌ 26 رۆژ بێ كاره‌با بوون
كانی ماسێ
كانی ماسێ

K24 - دهۆك:

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی (کانی ماسێ)ی سەر بە قەزای ئامیدی، به‌ کوردستان24ی راگەیاند، به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه‌، كاره‌بای چوار گوند له‌ سنووری كانی ماسێ بڕابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای 26 رۆژ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ئامێدی كاره‌بایان بۆ ئه‌و گوندانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

سەربەست سەبری گوتی: "بە ھۆی شه‌ڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و وڵاتی تورکیا و بۆردومانکردنی بنکەکەکانی پەکەکە لە ناوچەی بەرواری باڵا، کارەبای چوار گوند زیانی پێکەوت و پچڕابوو، بەڵام ئەمڕۆ شه‌ممه‌ (28ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) كاره‌ببا بۆ ئه‌و گوندانه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌".

گوتیشی: "تیمەکانی سەر بە کارەبای ئامێدی لە دوای 26 رۆژ لە کارکردنی بێ وچان توانییان جارێکی دیكه‌ کارەبا بۆ گوندەکانی (ئەدنێ، ئۆرە، دشیشێ و سەرەروو) بگەڕیننەوە، ئەمەش وای کرد کە خەڵکی گوندی دشیشێ کە چۆڵکرابوو، جارێکی دیكه‌ بگەڕێنەوە سەر ماڵه‌كانیان له‌ گوندەکە".

 

د.ی