كاپێللۆ هۆكاری راسته‌قینه‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ له یوڤێنتۆس ئاشكرا ده‌كات
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید له لێدوانێكدا هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات.
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری ئیتاڵی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیه له یوڤێنتۆس رۆیشتن چونكه دڵنیابوو له‌وه‌ی یوڤی ناتوانێت ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ بكات، به‌وپێیه‌ی 3 ساڵی له سێریا ئه‌ی تێپه‌ڕ كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی بێنێته دی.
كاپێللۆ گوتیشی: ئاستی یانه گه‌وره‌كانی سێریا ئه‌ی هاوشێوه‌ی لالیگا دابه‌زیوه، هه‌روه‌ها لیۆنێل مێسیش بۆیه پاریس سانجێرمانی هه‌ڵبژارد چونكه ده‌یزانی ئه‌و یانه‌یه ده‌بێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ.
كاپێللۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م هاوینه گۆڕانكاری مێژوویی روویدا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و دوو یاریزانه‌ی له 10 ساڵی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر تۆپی پێ دا گرتبوو، گۆڕانكارییان كرد و هاوسه‌نگی تیپه‌كانیان گۆڕی.
كاپێللۆ گوتیشی: پێموایه خولی ئیتاڵیا به رۆیشتنی كریستیانۆ ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام هه‌میشه متمانه‌م به یانه‌كانی ئیتاڵیا هه‌یه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له كۆی 134 یاری 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی كۆتایی بێت له‌م هاوینه یانه‌كه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد.