تادێت هێرشی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌ر بایدن چڕتر ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و هاوكات كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، تا دێت هێرشی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته چڕتر ده‌بێته‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی بایدن له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئێلیز ستیڤانیك، به‌رپرسی سێیه‌م له حزبی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ده‌سته‌كانی بایدن به خوێن سوور بوونه".
له‌كاتێكدا جۆش هاولی، سیناتۆری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند، "پێویسته سه‌رۆكی دیموكراته‌كان كه به‌رپرسه له شكستێكی شووم له ئه‌فغانستان، ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه".
هه‌روه‌ك مارشا بلاكبۆرن، نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له سه‌رجه‌م گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی بایدن كرد، "ده‌ست له ئه‌ركه‌كه‌یان هه‌ڵگرن".
هاوكات "كیڤن ماكارثی"، سه‌ركرده‌ی كه‌مینه كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "كرده‌وه‌كانی جۆ بایدن له‌سه‌ر بنه‌مای لاوازی و بێ كارامه‌ییه‌كه‌ی بونیات ده‌نرێن".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا "ماكارثی" گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته سه‌ركرده‌ی باڵا، پێویسته متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام بایدن ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ده‌ستدا"، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرده‌وه، كه ده‌بێت بایدن ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و ته‌نیا دوای كرد، "سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی تا ئیستا له كابول ماون، به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌ی دیاریكراو (31ی ئه‌م مانگه) له ئه‌فغانستان بهێنرێنه ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌و رێككه‌وته، ده‌توانین هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو لێپرسینه‌وه به‌كاربهێنین.. ئه‌وكات واده‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بایدن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، ژماره‌یه‌ك له كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی توندیان كرده سه‌ر بایدن و به كه‌سێكی لاواز و بێ توانا وه‌سفیانكرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا "لیزا سمیث"، شاره‌زای ستراتیژیای دیموكراتیه‌ت، كه پێشتر به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بوو، گوتی: "ئه‌و كۆماریانه‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بایدن ده‌كه‌ن، زۆر جددی نین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و دیموكراتخوازانه‌ی پێشتر داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كرد".
له تویتێكدا "سمیث" دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و كاته دێت كه ئه‌و وشه‌یه ون ده‌بێت و ته‌نیا ئه‌مانه وه‌ك گاڵته‌جاڕێك ده‌رده‌كه‌ون".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
H.B