راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی، كه به به‌شداری سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق، فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانه‌وه ده‌ركرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئالنگاری هاوبه‌ش بووه‌ته‌وه و ده‌بێت به هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی ئاڵوگۆڕكراو و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێ چاكی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان و رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانی رووبه‌ڕووی ئه‌و ئالنگاریانه ببنه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌ی به‌غدا:
به‌شداربووانی كۆنگره‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی له به‌غدا له (28ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كان بۆ پشتیوانیكردن له عێراق و تاوتویكردنی ته‌حه‌دیاته هاوبه‌شه‌كان و پێشهاته‌كانی داهاتوو كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆنگره‌كه سوپاس و رێزی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆماری عێراق نیشاندا بۆ به‌ستن و میوانداریكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه به به‌شداری سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی دۆست و ناوچه‌كه، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌بێت. لای خۆیه‌وه عێراق رۆڵی هه‌ماهه‌نگیی كۆماری فه‌ره‌نسای بۆ به‌ستن و ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌كه و به‌شداریكردنی كارای به‌رز نرخاند.
به‌شداربووانی كۆنگره‌كه پێشوازییان له هه‌وڵه جددی و دیپلۆماسییه‌كانی عێراق كرد، بۆ زه‌مینه‌سازییه‌كانی له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی شه‌راكه‌تی سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و بونیاتنانی دانوستانی بونیاتنه‌ر و زه‌مینه‌سازیكردن بۆ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، هه‌وره‌ها میوانداری به‌غدا بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا پشت به سیاسه‌تی هاوسه‌نگ و هاوكاری ئه‌رێنی ده‌به‌ستێت.
به‌شداربووانی كۆنگره جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتگیری خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه، له به‌ره‌وپێشبردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق و پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی عێراق ده‌كات له داواكردنی بۆ چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پڕۆسه‌یه‌كی پاك و شه‌فاف بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئالنگاری هاوبه‌ش بووه‌ته‌وه و ده‌بێت به هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی ئاڵوگۆڕكراو و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێ چاكی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان و رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانی رووبه‌ڕووی ئه‌و ئالنگاریانه ببنه‌وه.
هه‌روه‌ك به‌شداربووان ئاماژه‌یان به هه‌وڵه گه‌وره‌كانی عێراق و قوربانیدانی كرد، له جه‌نگی دژ به تیرۆر به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دۆست بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها پیشوازییان له به‌ره‌وپێشچوونی توانا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد، كه به‌شداری له به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ هه‌ر جۆر و شێوازێكی تیرۆر و هزری توندڕه‌وی كرده‌وه.
هه‌روه‌ك به‌شداربووان هه‌وڵه‌كانی عێراقیان له چوارچێوه‌ی چاكسازی ئابووریدا به‌رز نرخاند، به‌و شێوازه‌ی كه بووه‌ته زه‌مینه‌سازی بۆ ئاراسته‌كردنی په‌یامی دڵنیایی له‌پێناو هاندانی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان و دواجار به قازانجی هه‌موو لایه‌ك ده‌شكێته‌وه و ژینگه‌یه‌كی ئابووری گونجاو ده‌ڕه‌خسێنێت و پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به‌شداربووان جه‌ختیان له پشتگیركردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كۆماری عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و پشتیوانیكردنی ژێرخان و به‌هێزكردنی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه، هه‌وره‌ك هه‌وڵه‌كانی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه و به‌ڕێزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان دوای داخستنی لاپه‌ڕه‌ی تیرۆر.
به‌شداربووان جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیدان به هاوكاری هاوبه‌ش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و زانایی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوو له‌باره‌ی پێدانی ڤاكسین و پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و بونیاتنانی گیانی هاوكاری كارا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاته هاوبه‌شه و كاریگه‌رییه ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه گه‌وره‌كانی كرده‌وه.
هه‌روه‌ك رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق كرده‌وه، له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دیاته‌كانی گۆڕانی ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی به‌گوێره‌ی بنه‌ما و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
لای خۆیه‌وه عێراق سوپاس و رێزی بۆ ئاماده‌بوونی كارای سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی دۆست و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و رێكخراوه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شانده دیپلۆماسییه به‌شداربووه‌كان و چاودێرانی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و شه‌راكه‌ت كرد.