میدیاكانی فه‌ره‌نسا: دیداری ماكرۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بۆ رێزگرتنه له پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە هەرێمی کوردستان، جگه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سه‌ردانی مووسڵێش ده‌كات، میدیاكانی فه‌ره‌نسا باس له‌و ده‌كه‌ن، كه ماكرۆن دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌بێت، تا رێز بۆ پێشمه‌رگه بنوێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمیدا كرد، ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "فه‌ره‌نسا پشتیوانی عێراقی كردووه، دژی داعش جه‌نگاون له موسڵ، بۆیه بڕیاره ئه‌مڕۆ جگه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مووسڵیش بكات، كه به‌شێكی ئه‌و شاره به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بووه.
ماكرۆن بڕیاره پشتیوانی خۆی بۆ كریستیانه‌كان دووپات بكاته‌وه و له كڵێسای ساعه نوێژ بكات، كه كڵێساكه له بنه‌ڕه‌ته‌دا ناوی راسته‌قینه‌ی "سه‌یده ساعه"یه، كه شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا پاپای ڤاتیكان له‌و كڵێسایه نوێژی بۆ روحی قوربانیانی جه‌نگ كرد.
كڵێسای لاتین یان كڵێسای باوكانی دۆمه‌نیكان، كه ناوه‌كه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا به كڵێسای ساعه رۆیشتووه، یه‌كێكه له كڵێسا كاسۆلیكه‌كان و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ساعه‌ی به‌ری راستی شاری مووسڵ، له 9ی نیسانی 1866 ده‌ست به دروستكردنی كراوه و به 6 ساڵ ته‌واو بووه، به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كڵێساكانی مووسڵ و شوێنه‌وارێكی مێژوویی گرنگی شاره‌كه داده‌نرێت، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش له 25ی نیسان/ ئه‌پریلی 2016 به‌شێكی زۆری كڵێساكه‌یان ته‌قانده‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رنسا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مووسڵ سه‌ردانی مزگه‌وتی "نووری" سونییه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رووخێنرا، ئێستا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ماكرۆن له كۆنگره‌ی به‌غدا ئاشكرای كرد، "هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین كه رێكخراوی داعش ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه، بۆیه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه كاری له پێشینه‌ی حكومه‌تی عێراقه".
ئاشكراشی كرد، وڵاته‌كه‌ی بۆ جه‌نگی دژی تیرۆر له عێراق ده‌مێنێته‌وه، كه عێراق ئه‌وه‌ی ده‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن، بژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا چی بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، تواناكانی فه‌ره‌نسا ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مانه‌وه‌یه ده‌كات.
هه‌ر چه‌نده ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش ده‌كات و 2500 سه‌ربازی له عێراق هه‌یه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه، كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی به كاره‌كانیان ده‌هێنن.
ماڵپه‌ڕی "فرانس24" له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ماكرۆن له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به "پشتیوانی فه‌ره‌نسا دژی تیرۆر" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌بێت، تا رێز بۆ پێشمه‌رگه بنوێنێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی له "نادیه موراد" ده‌كه‌وێت، كه یه‌كێكه له كچانی ئێزدی و قوربانی ده‌ستی داعش بووه و له بواری داكۆكیكردنی له ئێزدییه‌كان چالاكه.
درەنگانی شەوی رابردوو "ئیمانوێل ماکرۆن"، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر لەلایەن "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا. بڕیارە ئەمڕۆ ماکرۆن لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان كۆببێتەوە و رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس تاوتوێ بکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، شەوی 27/8/2021 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و دوێنێ بەشداری لە لوتکەی بەغدا کرد. لە چەند گوتەیەکیشدا ماکرۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، دەبێت هەموو وڵاتانی هەرێمی و ناوچەکە هاوکار و هەمانگ بن، بۆ چەسپاندی سەقامگیری لە عێراق.
د.ی