پڕۆژەیەکی دیکەی کارەبا لە سنووری هەولێر دەکرێتەوە

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستوی بەرزی گواستنەوەی کارەبا بۆ وێستگەی ئیفراز3 دەکاتەوە
دیمەنێکی پڕۆژەکە
دیمەنێکی پڕۆژەکە

K24 - هەولێر

لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستوی بەرزی گواستنەوەی کارەبا بۆ وێستگەی ئیفراز3 دەکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، سبەی دووشەممە 30/8/20210، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا (پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستوی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز3) دەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ کراوە".

کارمەندانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لەکاتی ئەرکدا
کارمەندانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لەکاتی ئەرکدا
دیمەنێکی کارکردن لە پڕۆژەکە
دیمەنێکی کارکردن لە پڕۆژەکە