كۆتینیۆ نییه.... ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا درێسی ژماره 10ـی بارسێلۆنا وه‌رده‌گرێت
یانه‌ی بارسێلۆنا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی خیتافی بڵاوكرده‌وه، فلیپی كۆتینیۆ دوای پێكانه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی یانه‌كه كرایه‌وه.
كۆتینیۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه بانگهێشتی بارسێلۆنا كرا و درێسی ژماره 14ـی پێدراوه، ئه‌م ژماره بۆ كۆتینیۆ له‌م وه‌رزه یه‌كلایی كرایه‌وه و ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت درێسی ژماره 10 وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی بارسێلۆنا بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه وه‌كو رێزێك له لیۆنێل مێسی درێسی ژماره 10 له‌م وه‌رزه به هیچ یاریزانێك نه‌درێت، ئه‌گه‌ر بارسا ئه‌م كاره بكات ده‌بێت به یاریزانێك كه‌متر ئه‌م وه‌رزه ته‌واو بكات، چونكه یاسای ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رێگه نادات هیچ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵبگیردرێت و ده‌بێت به ریزبه‌ندی ژماره‌ی درێسه‌كان به یاریزانه‌كان بدرێت.
به گوێره‌ی دوایین زانیاری رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت درێسی ژماره 10 به ئانسو فاتی بدرێت كه هێشتا ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه.