هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تواناكانی ماركۆ رۆیسی بۆ یۆرۆی 2016 له‌ده‌ستدا
لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپای 2016 راگه‌ینرا، به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو ماركۆ رۆیسی یاریزانی بۆروسیا دۆرتمۆند به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخرایه‌وه.
یواخیم لۆف به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه چوار یاریزانی له پێكهاته‌كه دوورخستۆته‌وه كه بریتین له هه‌ریه‌كه له كه‌ریم بلعه‌ره‌بی و جولیان براندتی یاریزانانی لیڤه‌رپوول و سێباستیان رۆدی یاریزانی هۆفێنهایم و ماركۆ رۆیسی یاریزانی دۆرتمۆند.
رۆیس به‌هۆی كێشه‌ی ماسولكه‌كانی رانی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابڕان له پاڵه‌وانییه‌تیه گه‌وره‌كان، كه له جامی جیهانی بڕازیل به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی به‌شداری بكات.