مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵبووین ئەمڕۆ لە ھەولێر پێشوازیمان لە سەرۆك ئیمانوێل ماکرۆن کرد
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ پیشوازیكردن له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م سه‌ردانه جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵبووین ئەمڕۆ لە ھەولێر پێشوازیمان لە سەرۆك ئیمانوێل ماکرۆن کرد".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئەم سەردانە دووپاتکردنەوەی دۆستایەتیی بەھێزی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسایە".
جێگای ئاماژه‌یه، شه‌وی رابردوو دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی كه تایبه‌ت بوو به وڵاتانی دراوسێی عێراق و جگه له سه‌ركرده و نوێنه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌ریه‌ك له ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر تێیدا به‌شداربوون، ماكرۆن به سه‌ردانێكی فه‌رمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ماكرۆن سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی كریستیان و پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره بوو و سه‌ردانی ئاسه‌واری ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری و كلێسای دێرینی مووسڵی كرد و دواتر گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
بڕیاریشه دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرس و بابه‌تی ستراتیجی و هه‌نووكه‌یی بكه‌ن.
H.B