بلینكن: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی روودانی ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، راگه‌یاند.
له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (ABC)، بلنكن ئاماژه‌یپێكرد، له‌ماوه‌ی (36) كاتژمێری داهاتوو، مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دروست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ و دوو رۆژی دیكه‌ش، مه‌ترسیدارترین كاتن له‌باره‌ی چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ین، بۆ پاراستنی خه‌ڵك.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویدا، كه داعش له ناوچه‌ی خوراسان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌باره‌وه راگه‌یاند، بووه هۆی كوژرانی (200) كه‌س و (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاییش، له‌نێو كوژراوه‌كاندا، هه‌بوون.
سه‌رچاوه: نوفوستی
ك.ب