نونو سانتۆ ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌مووان
نونو سانتۆ راهێنه‌ر نوێیه پورتوگالییه‌كه‌ی تۆتێنهام له سێیه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له پێشه‌نگی خوله‌كه جێگیر بوو، به‌مه‌ش ترسی خسته دڵی ركابه‌ره‌كانی و به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیپێكرد.
تۆتێنهام له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر واتفۆرد به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد، لە خولەکی 42 سۆن هیۆنگ مین توانی بە لێدانێکی راستەوخۆ تاکە گۆڵی یارییەکە بکات، کە دووەم گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزە.
نیوەی دووەمیش یاریزانانی واتفۆرد بە هێرشبردن دەستیان بە یارییەکە کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە.
لە خولەکی 56 یاریزانانی سپێرز نزیکبوون لە تۆمار کردنی دووەم گۆڵی یارییەکە.
سۆن هیۆنگ مین ئەمجارەیان بە شووتێک خۆی تاقیکردەوە، بۆ ئەوەی دووەم گۆڵی خۆشی لە یارییەکە بکات، بەڵام گۆڵپارێزی بەرامبەر ئەمجارەیان بە نەخێر وەلامی دایەوە.
لە خولەکی 67 هەڵەیەکی بەرگریکارانی واتفۆرد، خەریک بوو گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگای لێ بەرهەم بێت، بەڵام دێلی ئالی سەرکەوتوو نەبوو.
یاریزانانی یانە لەندەنیەکە لە پێناو دڵنیا بونەوە لە ئەنجامی یارییەکە، بەردەوام بوون لەسەر هیرشەکانیان و ئەمجارەیان لە خولەکی 72 لوکاس مورا نەیتوانی سوود لە هەلەی گۆڵپارێزی بەرامبەر ببینێت.
گۆڵکارە کۆرییەکەی سپێرز ئەمجارەیان لە خولەکی 73 بە لێدانێکی دیکەی راستەوخۆخۆی تاقیکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان سەرکەوتوو نەبوو.
یارییەکە کۆتایی هات و تۆتێنهام توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام سێیەم یاری لەسەر یەک لە دەستپێکی وەرزی نوێ بەدەست بێنێت و لە سێیەم یاریشدا کلین شیتیان تۆمار کرد و لە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ مانەوە.