ماکرۆن چۆن وەسفی بارزانی کرد؟

Kurd24

ماكرۆن کە لە موسڵ بوو بە رۆژنامەوانانی گوت دەگەڕێمەوە هەولێر بۆ دیداری بارزانی گەورە و باوک، ئەو دوو دەستەواژەیە لە کۆبوونەوەی سەرۆک ماكرۆن و سەرۆک بارزانی ئامادەییان هەبوو، کاتێک ماكرۆن وەک گەورە و باوکی روحی گەلی کوردستان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دەدوا و هەر لەو پێگەیەوە سێ بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی دا:

- درێژەدان بەو پەیوەندیە مێژوویە و توند و تۆڵەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فه‌ره‌نسا.

- هەروەها بەڵێنی ئەوەی پێدا کە بە هەموو توانایەوە پاڵپشت بێت بۆ پاراستن و بەهێزبوونی زیاتر قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بێت.

- هەرگیز چاکە و قارەمانەتیەکانی پێشمەرگەیان لەبیر نەچێ.

سەرۆکی کۆماری فه‌ره‌نسا، بە سەرۆک بازانی راگەیاند کە پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە ژێر رابەرایەتی ئێوە وانەیەکی مەزنی پڕ لە بەهای مرۆڤایەتی و گیانی فیدایی پێشکەش کرد کاتێک لە جیاتی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی شەڕی گەورەترین و ترسناکترین رێکخراوی تیرۆرستیان کرد و لێرە لەسەر خاکی کوردستان، ئێوە و پێشمەرگەکانت ئەفسانەی داعشتان شکاند، بۆیە دڵخۆشم کە دەتوانم رووبەڕوو سوپاست بکەم و لە رێگای ئێوەشەوو سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکڕای گەلی کوردستان بکەم.

دوای دیدار لەگەڵ منداڵەکانی شەهید هوجام سورچی و وەستان لەگەڵ ژنانی پێشمەرگە و دواندن و وێنە لەگەڵ گرتنیان، ماكرۆن رووی لە سەرۆک بارزانی کردەوە و پێی گووت:”جەنابی سەرۆک ئەوانە لە دڵەوە خۆشحاڵن بە بینینت و لە دڵەوە تۆیان خۆشدەوێ، بەڕاستی تۆ باوکی هەموویانی”.