بینایەی داینگەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون وەردەگیرێنەوە
K24 - ههولێر:
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم بینایەی داینگەکان، کە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێوون هەن، وەردەگیرێنەوە، تا ئێستاش چهند دایهنگهیهكمان وهرگرتووهتهوه.
یوسف چاوشین گوتی: لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر کۆبووینەوە و بڕیارمان دا لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکەین و خاوەن پڕۆژەکان لە رادەستکرنەوەی بینایەی داینگەکان ئاگادار بکەینەوە.
گوتیشی: ئەو خاوەن پڕۆژانەی پابەند نابن بە ڕادەستکردنەوەی بینایەکان، لە رێگهی دادگاوه رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر روونیکردەوە، ئەمساڵ دوو بینایەی دوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوون وەرگیراونەتەوە، ئامانجمانە ئەو بینایانە بکەینە داینگەی حکومی، یان بەکرێ بدەینەوە و کرێکەشیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێنینەوە.
د.ی