بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشرێتە مامۆستا نەسرین مەرجان

یەکەم ئافرەتی هەولێرە، کە دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا- بەشی شێوەکارییە
مامۆستا نەسرین مەرجان - فەرهەنگ غەفوور - بەڕێوەبەری گشتی هونەری و رۆشنبیری هەولێر - فۆتۆ: لانە نەوزاد
مامۆستا نەسرین مەرجان - فەرهەنگ غەفوور - بەڕێوەبەری گشتی هونەری و رۆشنبیری هەولێر - فۆتۆ: لانە نەوزاد

K24 - هەولێر

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پارێزگای هەولێر، بڕوانامەی رێزلێنانی دەبەخشنە مامۆستا نەسرین مەرجان، وەک یەکەم ئافرەتی هەولێرە، کە دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا- بەشی شێوەکارییە، و زیاتر لە 50 ساڵە خزمەت بە پەروەردە و هونەر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/8/2021، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە یاوەری سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری بەوەکالەت، لە ماڵەوە سـەردانی هونەرمەندی شێوەکاری دێرینی هەولێر، خاتوو (نەسرین خدر مەرجان)یان کرد، وێڕای هەواڵپرسین لە دۆخی تەندروستییان، لە بەرامبەر ئەو ئەزموون و بەخششەی هەیەتی، هەروەها وەک یەکەم ئافرەتی هەولێر، کە دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا- بەشی شێوەکارییە، بڕوانامەی رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێریان پێشکەش کرد و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنیان بۆ خواست، کە تا هەنووکەش لە کارە هونەرییەکانی هەر بەردەوامە.

هەروەها بڕوانامەی رێزلێنانی هەریەکە لە پارێزگای هەولێر و وەزارەتی رۆشنبیرییان گەیاندە دەست مامۆستا نەسرین مەرجان.

مامۆستا نەسرین مەرجان، خوشکی هونەرمەندانی کۆچکردو (یەحیا مەرجان و واحید مەرجان)ە، لە ساڵی 1975 بڕوانامەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا، بەشی شێوەکاری وەرگرتووە. لە بواری هونەری و پەروەردەییدا لەماوەی ئەو پەنجا ساڵەیەدا، رۆڵێکی باشی لە شاری هەولێردا هەبووە و چالاکییە هونەرییەکانیشی تائێستا هەر بەردەوامن.

کاتی پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان بە مامۆستا نەسرین خدر مەرجان
کاتی پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان بە مامۆستا نەسرین خدر مەرجان
کاتی پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان بە مامۆستا نەسرین خدر مەرجان
کاتی پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان بە مامۆستا نەسرین خدر مەرجان
مامۆستا نەسرین خدر مەرجان
مامۆستا نەسرین خدر مەرجان