كایلۆر ناڤاس به‌شداری كۆپا ئه‌مێریكا ناكات
فێدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكا رایگه‌یاند كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا ئه‌مێریكا بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆسكار رامیرێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا رایگه‌یاند هه‌ستی به كێشه‌ی ئه‌و پێكانه‌ی ناڤاس كردووه له‌وه‌ته‌ی پاڵه‌وانییه‌تی جامی جیهانی رابردوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌لامه‌ت بوو ئێستا سه‌رله‌نوێ بۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
رامیرێز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌شوێنی ناڤاس بانگهێشتی كارفاخالی یاریزانی یانه‌ی سابریسای كۆستاریكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی ناڤاس.
ناڤاس له ته‌مووزی رابردوو نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا به‌شداری جامی زێڕین بكات به‌هۆی هه‌مان پێكان، هه‌روه‌ها له وه‌رزی رابردووش له‌چه‌ند یارییه‌كی ریال مه‌درید بێبه‌ش بوو.