ژن و مێردێك له ناو ماڵه‌كه‌یان له كۆبانێ كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ژن و مێردێكی دانیشتووی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی بۆتانی شاره‌كه‌ن، له ناو ماڵه‌كه‌یان به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، پیاوه‌كه ناوی "عه‌ساف مسته‌فا موسلیم"ـه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ كوژراون و وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت كاتی كوشتنه‌كه‌یان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021 بووبێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی "قچك"ـه، باوكی 5 منداڵه و كاری ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات له بازاڕی ناوه‌ندی كۆبانێ.