كه‌می ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروستبوو
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تووشی كه‌می ئۆكسجین بوون، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
"سی ئێن ئێن" له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، باشووری كارۆلینا، ته‌كساس و لویزیانا كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجینیان هه‌یه.
دونا كرۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كه‌لوپه‌ل له كۆمپانیای "پرایمه‌ر"، كه تایبه‌تمه‌نده به پێشكه‌شكردنی چاودێری پزییشكی، ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كانی زیادی كردووه، كه نه‌یانتوانیوه ئه‌و خواسته ده‌سه‌ته‌به‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات، بڕێكی كه‌می ئۆكسجینه، كه له نه‌خۆشخانه‌كان له 10 تا 20% ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌شی ته‌نیا رۆژێك ده‌كات، ئه‌م ره‌وشه مایه‌ی نیگه‌رانییه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری چاودێری ته‌ندروستی، ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه له كۆگانیان تووشی كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین بوون و له ماویه‌كی نزیكدا ئه‌مه‌ش نامێنێت.
به‌پێی داتاكانی زانكۆی هۆپكنز، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 38.7 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له 637 هه‌زار تووشبووی ئه‌و په‌تایه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی