پزیشكێك: به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسین پێویسته له‌م خواردنانه دوور بكه‌وینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر نیكیتا خارلۆف، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له رووسیا دووپاتیكرده‌وه، پێویسته به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، له هه‌ندێك جۆری خواردن دوور بكه‌وینه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی سپۆتنیك، ئه‌و پزیشكه رووسییه گوتی: به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا پێویسته مرۆڤ هه‌ندێك گۆڕانكاری له سیسته‌می خۆراكدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك له نیشانه لابه‌لاكان كه‌م بكرێنه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، زۆر گرنگه مرۆڤ به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شیرنه‌مه‌نییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێن، مرۆڤ به‌ئه‌سته‌م ده‌توانێت به‌رگه‌ی كاریگه‌رییه لابه‌لاكان بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "خواردنی شیرنه‌مه‌نییه‌كان به‌ر له وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆڤید – 19 شتێكی باش نییه، چونكه رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و رێنماییه بۆ خوارده‌مه‌نییه‌كانی كاربۆهایدراتیش هه‌ر راسته و گوتی: "هه‌موو جۆره‌كانی كاربۆهایدرات ته‌نانه‌ت ناشیرنه‌مه‌نییه‌كانی وه‌ك په‌تاته و نانیش نابێت له‌و ماوه‌یه‌دا بخورێن، چونكه ئه‌وانیش رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و پزیشكه رێنمایی ئه‌وه‌ش ده‌دات، پێویسته به‌ر له وه‌رگرتنی پێكوته‌كه له خواردنی میوه‌كانیش یان دوور بكه‌وینه‌وه یانیش به‌لایه‌نی كه‌م رێژه‌كه‌ی بۆ نیوه‌ی حاڵه‌تی ئاسایی كه‌م بكه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا وا باشه كه به‌ر له كوتان و دوای كوتانیش بۆ ماوه‌یه‌ك له خواردنی ترێ، مۆز و كاڵه‌ك دوور بكه‌وینه‌وه، به‌ڵام ده‌توانین مزره‌مه‌نییه‌كان بخۆین.
گوتیشی: پێویسته مرۆڤ له‌و كاته‌دا له هه‌موو ئه‌و خواردنانه دوور بكه‌وێته‌وه كه ده‌بنه هۆی به‌رزكردنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێن و ئه‌و خواردنانه‌ش نه‌خورێن، كه پێست تووشی هه‌ستیاری ده‌كه‌ن.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه، "نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینی وه‌رگرتووه یان وه‌رده‌گرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تامی ئه‌و خواردنانه بكات كه پێشتر نه‌یخواردووه و ده‌بێت ته‌نها ئه‌و خواردنانه بخات كه پێشتر له‌سه‌ریان راهاتووه".
هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "زۆر خواردن زیان به سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌گه‌یه‌نن. بۆیه واباشه چه‌ند رۆژێك به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، هه‌ندێك گۆڕانكاری پێویست له سیسته‌می خۆراكدا بكرێت و به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه پێیه‌وه پابه‌ند بن، كه له‌و ماوه‌یه‌دا سیسته‌می به‌رگری له‌ش خۆی رێكده‌خاته‌وه".
سه‌رچاوه: نوفوستی