بایرن میونشن راهێنهر و كاپتن و بهرگریكاری لایپزیگی گواستهوه
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی مارسێل شمێلزەری كاپتنی یانهی لایپزیگی گواستەوە ریزەکانی، ئهمهش له كاتێكدایه بایرن ههر لهم هاوینه راهێنهر و بهرگریكاری ههمان یانهی گواستهوه.
ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانەی لایپزیگ لەسەر گواستنەوەی مارسێل شمێلزەر هێرشبەری 27 ساڵانی ئەو یانەیە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەکان بۆ ماوەی 4 وەرز گواستەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە هیچ ئاماژەی بە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە باڤارییەکان بەرامبەر ئەم گواستنەوەیە 15 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی لایپزیگ کردووە.
شمێلزەری نەمسایی لە ساڵی 2015 لە یانەی سالزبورگی وڵاتەکەی پەیوەندی بە لایپزیگەوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 229 یاری توانی 52 گۆڵ و 42 گۆڵ تۆمار بکات.