بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ڤاکسین بۆ هەموو هێزه‌كانی پێشمەرگە دابین دەکات
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت و له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ده‌توانن ڤاكسین بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و داواشی له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كرد، لیستی خۆیان ئاماده بكه‌ن و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پزیشكی بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆیان دیاری بكرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی له وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسین و بەشە ڤاکسینی تەواو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکرێت.
د. رزگار علی، بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی له وەزارەتی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیای راگەیاند: دوای ئەوەی، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر کرد، توانیمان نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەین بە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە.
گوتیشی: لە ئەمڕۆ بەدواوە، دەتوانین رۆژانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە دابین بکەین، لە هەرسێ جۆری ڤاکسینەکان، کە لە سەر ئاستی جیهان بەکارده‌هێنرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆ ئەو مەبەستە داوامان کردووە، هەر بەڕێوەبەراتیەك لیستی خۆی ئامادە بکات و بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، تا رۆژ و کاتیان بۆ دیاری بکرێت.
هەروها گوتی: داوامان کردووە، لیستی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن، كه ڤاکسینیان وه‌رگرتووه و چ جۆر ڤاکسینێكیان به‌كارهێناوه.
H.B