پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆشنبیری عێراقی، دكتۆر كازم حه‌بیب، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد و هاوسۆزی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كازم حه‌بیب:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رووناک‌بیر و کەسایەتیی ناسراوی عێراقی، د. کازم حەبیب-م بیست. د.کازم داکۆکیکارێکی دیاری بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان