ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌مپی قادیا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ئیسلام یوسف په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ، رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كه‌مپی قادیا روویدا، كه بووه هۆی كوژرانی دوو په‌نابه‌ر و بریندار بوونی (3) كه‌سیدیكه.
ئاشتی كۆچه‌ر به‌رپرسی لقی حه‌ڤده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له زاخۆ، روونیكرده‌وه، تا ئێستا روون نیه كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه، تاوه‌كو تیمی پسپۆڕ ده‌گاته شوێنی مه‌به‌ست، هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌خاته روو، هیچ بڕیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه ناده‌ین.
روونیشیكرده‌وه، شایه‌تحاڵێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگی فڕۆكه له‌ناوچه‌كه بیستراوه، ئه‌مه راست نیه، لیژنه‌ی تایمه‌تمه‌ند هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن، لێره‌وه بۆ رای گشتی رایده‌گه‌ینین كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆردومانی فڕۆكه نه‌بووه.
ئاماژه‌شیپێكرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپ، ئاسایشی ناوچه‌كه و پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، تاوه‌كو له رێگه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و جۆری برینه‌كان، ده‌زانرێت هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه.