جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن لە رووسییەوە کرایە کوردی

وەرگێڕی کتێبەکە ئامانجئ وەرگێڕانی کتێبەکە بۆ کوردستان24 دەخاتەڕوو
جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن لە رووسییەوە کرایە کوردی
جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن لە رووسییەوە کرایە کوردی

K24 - مۆسکۆ

جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن، پەرتووکێکی دانسقەی زانستی جیۆپۆلەتیکە و  ئوستینەڤە ناتالیا ڤێچێساڵڤەڤنە، بە زمانی رووسی نوسیویەتی و  د. سەرباز عەزیز وەرتی، وەریگێراوەتە سەر زمانی کوردی.

د. سەرباز  وەرتی، بۆ کوردستان 24 ئەوەی خستەڕوو، پەرتووکەکە لە (222) لاپەڕە پێکھاتووە و ماوەی زیاتر لە ساڵێک سەرقاڵی وەرگێڕانی بووە، ناوەرۆکی کتێبەکە بـە کورتـی کێشـە تیـۆری و میتـۆدی و پڕاکتیکییەکانـی جیۆپۆلەتیکـی سـەرەکی دەخاتـەڕوو، نووســەر بەرهەمەکــەی پۆلێــن کــردووە بــۆ چــوار بــەش:.

لـە بەشـی یەکەم: بــە تــەواوی و وردییــەوە جەخــت لــە ســەر ئــەو بنەمــا زانسـتییە بنەڕەتیانەی زانسـتی جیۆپۆلەتیکی (هەردوو کلاسـیک و مۆدێــرن) دەکاتــەوە.

بەشــی دووەم: بــاس لــە پۆڵێــن و چەمکــە ســەرەکییەکانی جیۆپۆلەتیکــی هاوچــەرخ دەکات.

بەشــی ســێیەم: بــاس لــە مژارەکانــی کاریگەریــی جیۆپۆلەتیــک لــە جیهانــی مۆدێرنــدا.

بەشــی چــوارەم و کۆتایــی: بــاس لــە پێگـەی جیۆپۆلەتیـک و کێشـەکانی ڕووسـیای هاوچـەرخ دەکات.

وەرگێڕ چەند خاڵێک لە ئامانجی وەرگێرانی جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن بۆ سەر زمانی کوردی دەخاتەڕوو کە بریتین لە:.

1. پێشکەشـکردنی زانسـتی جیۆپۆلەتیک بە شـێوەیەکی بابەتیانە و بێلایەنانــە، لەودیــو بۆچوونــە پێشــوەختە و هاوســۆزیی فیکریـی و ناحەزییـەوە.

2.  مەبەســتێکی تــر لــەم وەرگێڕانــە، دەرفــەت بــە قوتابیــان و فێرخـوازان بـدات، بـۆ تێگەیشـتن و خوێندنـی زانسـتی نـوێ، بــۆ ئاشــنابوونی زیاتــر لــە جیۆپۆلەتیکــی وڵاتــان بــە گشــتی و ناوچــە هەرێمیەکانــی دەوروبەرمــان و نیشــتیمانمان بــە تایبەتــی؛

3. ئاشـنابوون بە بنەماکانی جیۆپۆلەتیک وەک زانسـت، مێژووی سـەرهەڵدانی، تیۆرییەکـەی، میتـۆد و کردارەکانـی، مەودایەکی فراوانــی قوتابخانــە و بۆچوونــی جیۆپۆلەتیکــی و هەروەهــا کێشـە هەنوکەییـەکان دەخاتـە بەربـاس.

 4. بــۆ ئاشــنابوونی زیاتــری هــەر یــەک لــە چینەکانــی وەک ئابووریناسـان، پارێزەران، بەڕێوەبەرەکان، سەرمایەدارەکان هتد.

5. شــارەزایی پەیداکــردن و ئاشــنابوونی زیاتــر لــە بــواری جیۆپۆلەتیکـی مۆدێـرن، بـە تایبەتـی لە سـەردەمی پێشـکەوتنی تەکنەلۆژیــا و ڕۆڵــی میدیــای ســەردەم بــە ســەرجەم جۆرەکانیـەوە، بـۆ نموونـە کاریگـەری هێرشـە ئەلیکتڕۆنیەکان (ســایبەرییەکان)

6. ئامانجێکــی تــر، هەســتکردنە بــە بەرپرســیارێتی بەرامبــەر پێویسـتیی کتێبخانـەی کـوردی بـەم بابەتـەی جیپۆلەتیکیـە بـە زمانــی کــوردی.