گرافیک... شەڕی 20 ساڵەی ئەمەریکا و تاڵیان

ئەمەریکا بە تەواوی لە ئەفغانستان کشایەوە

K24 – هەولێر

دوای 20 ساڵ ئەمەریکا بڕیاریدا بە تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامە لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان، لە 30/8/2021 دوا سەربازی ئەمەریکا فڕۆکەخانەی کابولی جێهێشت.

لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2001، ئەمەریکا شەڕی ئەمەریکا دژی تاڵیبان دەستپێکرد، 13ی نۆڤێمبەری هەمان ساڵ ئەمەریکا توانی تەواوی کابولی پایتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و تاڵیبان وەدەرنێت.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان، بە بڕیاری باراک ئۆباما سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا لە ئایاری ساڵی 2003، ئەمەریکا شەڕی راگرت. بەڵام لە شوباتی 2009 واشتن بڕیاری دا هێز رەوانەی ئەفغانستان بکات، هەم بۆ پاراستنی ئەفغانییەکان هەمیش بۆ راهێنان بە سەربازەکانی ئەو حکومەتەی کە بە پاڵپشتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان پێکهێنرابوو.