رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا: "كریستیانۆ له‌م هاوینه خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كرد بوو"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام بارسێلۆنا راسته‌وخۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌ووه‌ته‌وه.
له‌م هاوینه‌دا چه‌ندان ده‌نگۆی به‌هێز هه‌بوو كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان یان مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات، به‌ڵام دواتر ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دوای 12 ساڵ به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 500 هه‌زار پاوه‌ند گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد.