بۆسكێتس و ئالبا ڕازیبوون مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌

سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالبا
سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالبا

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاند سێرخیۆ بۆسکێتس و خۆردی ئالبا رازی بوون مووچەکانیان کەم بکەنەوە.

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاند هەریەکە لە سێرخیۆ بۆسکێتس و خۆردی ئالبا کاپتنی یانەکە رازی بوون مووچەکانیان کەم بکەنەوە تا کۆی گشتی مووچەی بارسێلۆنا کەم بکرێتەوە و بگاتە ئەو بڕەی لەلایەن ئەنجومەنی لالیگاوە رێگای پێدراوە.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاندووە، بە سوپاسەوە ئالبا و بۆسکێتس لەدوای جیرارد پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ رازی بوون مووچەکانیان کەم بکرێتەوە، بەمەش بلاوگرانا دەتوانێت ناوی سێرخیۆ ئەگوێرۆ لە لیستی یاریزانانی یانەکەی تۆمار بکات کە تا ئێستا ناوی هێرشبەرە ئارجێنتینییەکە لە یانەکە تۆمار نەکراوە.

پێشتر یانەی بارسێلۆنا ناوی هەریەکە لە ئیریک گارسیا و مێمفێس دیپای لە یانەکەی تۆمارکردبوو بەڵام هێشتا ئەگوێرۆ بەشداریی هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە.