ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق تیمێكی بۆ چاودێریكردنی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن پێكهێنا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، تیمێكی له دادوه‌ران و لێكۆڵه‌ران و ئاسایش پێكهێنا، بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، كه له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، رایگه‌یاند، تیمێك پێكهێنراوه، بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ساخته‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه پێكهاتوون له دادوه‌ران و لایه‌نی ئاسایش و لێكۆڵه‌ران، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، هه‌و‌ڵی كڕینی كارتی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، یاخوود به رێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه كار بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی دیاریكراو.
راشیگه‌یاند، ئه‌و تیمه ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه، چه‌ندین كه‌سیشیان به‌تۆمه‌تی كاری ساخته‌كاری ده‌ستگیر كردووه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، هۆشداریدا، هه‌ر كه‌سێك بیر له رێگه‌ی ساخته‌كاری بكاته‌وه، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له رۆژانی رابردوو، تیمێك، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به‌شێك له هاووڵاتی و ده‌نگده‌رانیان هه‌راسانكردووه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی دیاری عێراق، له پشتی ئه‌و تاوانه بوو.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب