بایدن: كۆتاییمان به جه‌نگێكی شكستخواردوو له ئه‌فغانستان هێنا
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له وتارێكیدا ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كرد.
رایگه‌یاند، كرده‌ی چۆڵكردنی ئه‌فغانستان به شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌نجامدرا، جیا له‌وه‌ش مه‌ترسیی و ئه‌سته‌مییه‌كی زۆر، رووی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد.
راشیگه‌یاند، دوای شه‌ڕێكی (20) ساڵه‌ی شكستخواردوو، به‌ڵێنماندا كۆتایی پێبهێنین و له ئه‌فغانستان بكشێینه‌وه.
روونیكرده‌وه، تا ئێستا (100) تا (200) ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان ماون، به رێژه‌ی (%90)ـی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه بڕیاری جێهێشتنی ئه‌فغانستانیاندا، رۆیشتن و جێیانهێشت.
ئاماژه‌شیپێكرد، دڵنیابووین، كه چه‌كدارانی تاڵیبان، پابه‌ند ده‌بن به سه‌لامه‌تی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، له ئه‌فغانستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بژارده‌ی ئێمه له ئه‌فغانستان، یان كشانه‌وه بوو، یانیش به‌رده‌وامی جه‌نگ.
گوتیشی: كار له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین، كه له ئێستادا ژیانیان له مه‌ترسیدایه، تا ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
ك.ب