به‌هۆی به‌شداریكردن له رفاندنی براكه‌ی، ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو له شاری حه‌له‌ب هاووڵاتییه‌كیان رفاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، كه برایه‌كی رفێنراوه‌كه به‌شداری له تاوانه‌كه‌دا كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، 3 كه‌سی نه‌ناسراو هاووڵاتییه‌كیان له شاری حه‌له‌ب رفاندووه، خۆیان وه‌كو هێزێكی ئه‌منی ناساندووه و بۆ شوێنێكی نادیاریان بردووه، دواتر وازیان لێهێناوه، براكه‌ی به‌ر‌امبه‌ر به ئازادكردنی بڕی 27 ملیۆن لیره‌ی سووری پێداون، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 9 هه‌زار دۆلار.
ئاشكراشی كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌له‌ب دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه برایه‌كی رفێنراوه‌كه له تاوانه‌كه تێوه‌گلاوه، دوای ده‌ستگیركردنی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره ئه‌و كاره‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ 3 كه‌سی دیكه رێككه‌وتوون، كه خۆیان وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان ناساندووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و هێشتا به‌دوای ئه‌و 3 كه‌سه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه به‌شدارییان له رفاندنه‌كه كردووه.
د.ی