چیرۆكی "پیاوه‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی تاڵیبان" چۆن بووه‌؟

راستی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ئاشكراكرا
راستی رووداوه‌كه‌ی "له‌سێداره‌دانی پیاوێك له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌" ئاشكرا كرا
راستی رووداوه‌كه‌ی "له‌سێداره‌دانی پیاوێك له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌" ئاشكرا كرا

K24 - هه‌ولێر:

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ پیاوێك له‌ قه‌نده‌هار به‌ كۆپته‌رێكه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و له‌ سێداره‌دراوه‌، وا باس كرا، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌رگێڕێكی ئه‌فغانی بووه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ سێداره‌یان داوه‌.

دیمه‌نه‌كه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تاڵیبان له‌ قه‌نده‌هاره‌وه‌ به‌ كۆپته‌ر وه‌رگێڕه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ی له‌سێداره‌ داوه‌، به‌ڵام تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، راستی رووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ و به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ ئه‌نقه‌ست وابڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

"سی ئێن ئێن" روونیكرده‌وه‌، هیچ كه‌سێك به‌ هه‌ڵوسین به‌ كۆپته‌ره‌وه‌ له‌ سێداره‌ نه‌دراوه‌، ئه‌و گرته‌یه‌ی بڵاویشكراوه‌ته‌وه‌، پیاوێكه‌ كۆپته‌رێك هه‌ڵیگرتووه‌ و پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌ جه‌سته‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، نه‌وه‌ك په‌تی سێداره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ ئاره‌زووی خۆی جوڵه‌ ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی لێی دڵنیابووینه‌ته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ی به‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ كۆپته‌رێكه‌وه‌ هه‌ڵواسرابوو، پشتێنی هه‌ڵگرتی سه‌لامه‌تی به‌ستبوو، به‌ڵام "بیلال سروری"، كه‌ رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌فغانییه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ساڵانێكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ناسم، له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئاڵای تاڵیبان هه‌ڵبواسێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".

د.ی