بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا.. ژاپۆن توالێتێكی دروستكرد به ده‌نگ كارده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له ناوچه‌ی "شیبویا" له "تۆكیۆ"ی پایته‌ختی ژاپۆن توالێتێك درووستكراوه، كه پێویست به‌وه ناكات ده‌ستی لێبده‌ی، هه‌ر به ده‌نگ كارده‌كات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌م توالێته‌ی درووست كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و جۆره توالێته بۆ خۆپارێزییه له كۆرۆنا.
رۆژنامه‌ی "لو پاریزیان"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، به ده‌ربڕینی "سڵاو توالێت، ئاوه‌كه‌م بۆ بكه‌وه، ده‌مه‌وێت گوێبیستی مۆسیقایه‌ك بم، یان ده‌رگا بكه‌وه"، راسته‌وخۆ توالێته‌كه كار ده‌كات و به ده‌نگ هه‌رچی پێبڵێی، وه‌ڵام ده‌داته‌وه و جێبه‌جێی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و جۆره‌ی توالێته زۆر پاكه و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی تێدا به‌كارهاتووه، كه "كازۆ ساتۆ"ی سه‌رۆكی كۆمپانیای (TBWA Hakuhodo)، به هاوكاری نه‌خشه‌ساز و ئه‌ندازیارانی ژاپۆنی و جیهانی، دروستی كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و جۆره توالێته له داهاتوودا له 17 شوێنی جیاواز له ناوچه‌ی "شیبویا" له "تۆكیۆ" دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه، كۆمپانیاكه به‌نیازه له ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆنیش دروستی بكات.
د.ی