عەمار حەکیم: سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەبێ بوێربێت لە بڕیاردان

هاوپەیمانی قوە، مەرجەکانی پشتیوانکردن و دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دیاریدەکات
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی قوە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی قوە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 - بەغدا

هاوپەیمانی قوە، بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، مەرجەکانی بۆ پشتیوانکردن و دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیران دەبێ کەسێکی بوێر بێت بۆ بڕیاردان و جێبەجێکردنی.

عەمار حەکیم، لە هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانێتی قوە  گوتی: "گرنگترین مەرجەکانمان بۆ دیاریکردن و پشتیوانیکردن لە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ئەمانەن: یەکەم پێویستە کەسێکی بوێر بێت بۆ بڕیاردان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی، نابێ جیاوازی لەنێوان تەواوی هاووڵاتییان بە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان بکات، هەروەها پێویستە شارەزایی سیاسیی و ئیداری بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان هەبێت،و پێویستە  پلانێکی سەرکەوتووی هەبێت لە کاتێکی دیاریکراودا، توانای هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گیانێکی نیشتمانی بەرپرسیارانە".