ئایا تاڵیبان به كۆپته‌رێكی بلاك هۆك-ه‌وه پیاوێكی له‌سێداره داوه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ئه‌فغانستان رۆژی (30ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) ته‌واوی میدیاكانی جیهانی سه‌رقاڵكردووه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان له رێگه‌ی كۆپته‌رێكی بلاك هۆك-ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه كه‌سێكیان هه‌ڵواسیوه یان باشتر ده‌وترێت كه‌سێكیان شۆڕكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی "رۆیته‌رز" و "سنۆپس" و "بی بی سی نیوز" و میدیاكانی دیكه، ئه‌و كه‌سه هێشتا له ژیاندایه و ئه‌و بۆچوونه‌ش وابوو، كه تاڵیبان هه‌ڵیواسیبێت، (له‌سێداره‌ی دابێت) راست ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنه به مۆبایله‌كه‌ی، به‌ڵام تاڵیبان ده‌ڵێت: "له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه توانیویانه ئاڵایه‌كی تاڵیبان له‌سه‌ر بینایه‌كی گشتی جێگیر بكه‌ن".
به‌پێی "ئه‌ی بی سی نیوز" رۆژی (30ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) كۆپته‌رێك به ئاسمانی قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستاندا ده‌سوڕێته‌وه، كه پیاوێكی به په‌تێكه‌وه شۆڕكردووه‌ته‌وه، كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی بكوژی بێت.
گرته ڤیدیۆیه‌كه بووه كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و ناوازه له تویته‌ر و فه‌یسبووك، به‌ڵام به‌شی زۆریان وایان لێكداوه‌ته‌وه، كه گوایه تاڵیبان ئه‌و كه‌سه‌ی كوشتووه (له‌سێداره‌ی داوه)، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (تالب تایمز) كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه و له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "هێزه ئاسمانییه‌كانمان! له‌مكاته‌دا به فڕۆكه كۆپته‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی سه‌ر به ئیماره‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر شاری قه‌نده‌هاردا سوڕانه‌وه بۆ چه‌ند ئه‌ركێكی خۆیان".
ده‌شڵێت: "گه‌شتی بلاك هۆك-ی ئه‌مه‌ریكی بۆ چه‌سپاندنی ئاڵایه‌ك بوو، له‌سه‌ر بینایه‌كی گشتی، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان جێیان هێشتووه".
به‌پێی پسپۆڕێكی ئه‌فغانی، كه به "بی بی سی" گوتووه: "له رووی جێبه‌جێكردنه‌وه كاره‌كه هه‌ڵه‌یه، چونكه دوور نییه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سه هه‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه رۆیشتن و هاتوچۆ به كۆپته‌ر بۆ تاڵیبان-ه‌كان شتێكی تازه بێت".
دیمه‌نه‌كه هێنده سه‌رسوڕهێنه‌ره هه‌ندێك له سیناتۆره كۆمارییه‌كانیشی به‌هه‌ڵه‌دا بردووه، سیناتۆر "تید كرۆز" له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "تاڵیبان پیاوێكی به كۆپته‌رێكی بلاك هۆك-ه‌وه هه‌ڵواسی، كه به‌سه‌ر شاری قه‌نده‌هاردا ده‌سوڕێته‌وه".
ڤیدیۆكه یه‌كێكه له‌و ده‌یان ڤیدیۆیه‌ی كه له دووشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی تاڵیبان بڵاویده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌رخه‌ری راستییه‌كه هێزه‌كانی تاڵیبان شۆك بوون به دۆخه‌كه و وێرای ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه كلاسیكییانه‌ی به‌جێماون له ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره نمایش ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤیدیۆكه له‌نێو كۆدا بووه‌ته چه‌كێكی خراپ بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی بایدن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه له ئه‌فغانستان له‌و وڵاته.
راسته‌وخۆش گرته ڤیدیۆییه‌كه كرایه هێرشێك بۆ سه‌ر جۆو بایدن. كه‌سێك له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "تاڵیبان ئێستا به كۆپته‌ری UH60 بلاك هۆك ده‌توانێت بفڕێت و خه‌ڵكی پێ له‌سێداره بدات!! بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قه‌ت ناتوانێت له‌خۆی خۆش بێت!".
تویتێكی دیكه كه دوو ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س بینیویه‌تی، نووسیویه‌تی: "تاڵیبان به بلاك هۆك كه‌سێكی هه‌ڵواسی، جۆو بایدن به‌رپرسه".
رۆیته‌رز ده‌ڵێت وێرای ئه‌وه‌ی كارێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره و گونجاو نییه، به‌ڵام كاره‌كه هه‌ڵواسین و كوشتن نییه و هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵواسینه‌وه نییه.
pic.twitter.com/6I2BLiY7fS #BreakingNews ⚡
— News Rdg (@news_rdg) August 31, 2021
▪️ #Scary visuals from #Afganistan
▪️ #Video claims #Taliban hanged one person on flying #BlackHawk Helicopter.#Kabul #KabulAirportBlast #AfghanistanDisaster #rdguk