رۆژانه 500 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین ناویان تۆمار ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌ئاماده‌بوونی سامان به‌رزنجی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، سه‌نته‌ری پێدانی ڤاكسین بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، له كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری، له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرایه‌وه.
سه‌نته‌ری ناوبراو كه دوێنی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، بۆ خێراتركردنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، كرایه‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری په‌روه‌رده، هانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیاندا، بۆ په‌له‌كردن له وه‌رگرتنی ڤاكسین، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان و هاووڵاتیان له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، (700) هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، به‌هیواین هاووڵاتیان خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن، ڤاكسین وه‌ربگرن.
بنكه‌ی پێدانی ڤاكسین به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، به‌دابین كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی پزیشكی، کرایەوە، کە ڕۆژانه 500 مامۆستا ناونووس ده‌ركرێن و ڤاكسین وه‌رده‌گرن.
ك.ب