روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان 24ـمان له رۆژئاوا شه‌رمه‌زار كرد
K24- هه‌ولێر:
ده‌رعا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه كۆنڕۆڵ كراوه، فیرقه‌ی سه‌ربازی (15)ـی تایبه‌ت به رژێمی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێرانی، له‌و شاره‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه، داوا له خڵك ده‌كه‌ن چه‌ك دابنێن.
بۆ ئه‌مه ته‌واوی رێگا سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی ئه‌و شاره داخراون و ئابڵووقه دراون، له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده‌ی نوێی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی رووسیا، داوای كردووه، هه‌موو چه‌كداره‌كان پێویسته چه‌ك دابنێن، خه‌ڵكه‌كه‌ش ره‌تی داواكه‌یان كردووه‌ته‌وه.
هۆشداریش دراوه‌ته ته‌واوی ئه‌و هێزانه، كه ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن، دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، چونكه هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی ئێرانی ، له رێگه‌ی چاندنی بۆمب وتیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، دۆخی ده‌رعایان شێواندووه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ده‌رعا و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێك، تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگر به‌سته‌ی كه رووسیا سه‌پاندووێتی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوپای رژێم و ئێران و گرووپه میلیشیاكانی نێو ده‌رعایه.
راشیگه‌یاند، له‌مانگی ته‌مووزی رابردوو، له‌كاتی ئاگربه‌ستدا، به‌هۆی بۆردوومانی سوپای رژێمی سوریا، (22) كه‌سی بێ‌تاوان كوژران، جیا له‌وه‌ش (6) منداڵ و (4) ژن له‌م ماوه‌یه‌دا كوژراون، وێڕای (26) كه‌سی دیكه‌ش له ریزه‌كانی رژێم و (17) چه‌كداری گرووپه جیاوازه‌كانیش له ده‌رعا كوژران.
روونیشیكرده‌وه، چه‌كدارانی رژێم، به‌یاوه‌ری میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به جل و به‌رگی سه‌ربازی سووریا، به‌شداری له پیلانگێڕییه‌كانی نێو ده‌رعا ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌رعا نوێنه‌رایه‌تی كێشه‌ی سووریا ده‌كات، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شۆڕشی سووریا بچوك بكه‌ن، گفتوگۆش له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا هه‌میشه به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ك پێشتر له مۆسكۆ و ژنێڤ بینرا.
له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان 24، له رۆژئاوا، ئاماژه‌یپێكرد، له‌دژی هه‌ڵس و كه‌وتی ئیداره‌ی خۆجێیی له رۆژئاوای كوردستان، به‌یاننامه‌مان ده‌ركرد و ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی ئه‌وانمان شه‌رمه‌زار كرد، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت، ئه‌گه‌ر باسی دیموكراتییه‌ت بكرێت ده‌بێت پره‌نسیپه‌كانی بپارێزرێت.
ك.ب