به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له رێگه‌ی نێوان مه‌ریوان كرماشان 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆ له نزیك گوندی پاڵنگانی ناوچه‌ی كامیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 19 كه‌س له سه‌رنشینانی پاسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، له ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ، پاسێك به 20 سه‌رنشینه‌وه كه‌وتووه‌ته ناو دۆڵێك له نزیك گوندی پاڵنگانی سه‌ر به كامیاران له پارێزگای سنه، له ئاكامیشدا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی پاسه‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رنشینانی پاسه‌كه، به مه‌به‌ستی زیاره‌تی "وه‌یسی قه‌ره‌نی" كه به مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزی كرماشان داده‌نرێت، له نزیك گوندی پاڵنگانی سه‌ر به ناوچه‌ی كامیاران تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی فێركاری سنه رایگه‌یاند، له رووداوه‌كه‌دا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌زارگه‌ی وه‌یسی قه‌ره‌نی، ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێك له ته‌پۆلكه‌كانی پارێزگای كرماشان، پاسه‌كه‌ش له مه‌ریوانه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه و له گوندی پاڵنگان، كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه دیاریكراوه و ده‌كه‌وێته نێوان مه‌ریوان و كرماشان وه‌رگه‌ڕاوه.
شوێنی رووداوه‌كه