له هه‌ولێر پرۆژەیه‌كی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر كرایه‌وه
K24 - هەولێر:
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، به ئاماده‌بوونى وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌ڕێوره‌سمیكدا پرۆژەیه‌كی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە قوتابخانەی کامبریجی نێودەوڵەتی له شارى هه‌ولێر، كرایه‌وه، کە توانای بەرهەمهێنانی (230) کیلۆوات کارەبای هەیە.
پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى ده‌ستخۆشی له كارگێڕانى قوتابخانه‌كه، ڕایگه‌یاند: "وه‌كو پارێزگا پشتگیرى له‌هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كى له‌مجۆره ده‌كه‌ین، كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژانه ته‌نها دابینكردنى كاره‌با نییه بۆ قوتابخانه‌یه‌ك، به‌ڵكو ژینگه پارێزيشه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ده‌ستگرتن به لایه‌نى ئابوورى و سود وه‌رگرتنه له كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ى كوردستان كه له زۆر بواردا ده‌توانرێ سودى لێوه‌ربگیرێت.
ك.ب