رووسیا: گرنگه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان
K24 - هەولێر
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا، ئاماژه‌یپێكرد، بۆ رووسیا ئه‌وه گرنگه كه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
دیمتری بیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا، بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌زیفستیا) رایگه‌یاند، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتێكی له ئه‌فغانستان بۆ خۆی داڕشته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان له داهاتوو چی ده‌بێت، ئه‌مه له داهاتوودا ده‌بینین.
راشیگه‌یاند، لای رووسیا ئه‌وه گرنگه كه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌ی كۆمه‌ڵه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌ر وه‌ك به‌ر له (20) ساڵ، به‌م شێوه بوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، گرنگه تاڵیبان ئه‌و رێوشوێنانه بگرێته‌به‌ر كه رێگری له بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب