"له‌بیرم مه‌كه‌ن" ناونیشانی نامه‌ی وه‌رگێڕێكی ئه‌فغانییه بۆ بایدن
K24 - هەولێر:
به‌ر له (13) ساڵ، محه‌مه‌د، كه وه‌رگێڕێكی ئه‌فغانییه، جۆ بایدن و دوو سیناتۆری دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی له ئه‌فغانستان رزگار كرد، كاتێك هیلیكۆپته‌ره‌كه‌ی بایدن له ئه‌نجامی بارینی به‌فرێكی زۆر، له ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی ئه‌فغانستان به‌ناچاری ده‌نیشێته‌وه.
ئه‌و وه‌رگێره ئه‌فغانییه نامه‌یه‌كی له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ)ـی گه‌یانده جۆ بایدن و گوتی: " سڵاو جه‌نابی سه‌رۆك، تكایه من و ماڵباته‌كه‌م له ئه‌فغانستان رزگار بكه‌ن، تكایه له‌بیرم مه‌كه".
محه‌مه‌دی وه‌رگێڕ، كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ساڵانێكه ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانستان جێبهێڵن، به‌ڵام بۆیان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه.
جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی، سوپاسی وه‌رگێڕه‌كه‌ی كرد، كه په‌یامی محه‌مه‌دی بۆ خوێنده‌وه، ساكی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردووه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، گوتیشی: "له ئه‌فغانستان ده‌رتده‌هێنین، رێز له خزمه‌ته‌كه‌ت ده‌گرین".
محه‌مه‌د یه‌كێك بوو له‌و وه‌رگێرانه‌ی كه له‌ساڵی (2008) كاتێك هیلیكۆپته‌رێك به‌هۆكاری ره‌شه‌بای به‌فره‌وه، به‌ناچاری له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاوی داده‌به‌زێت، بینرا جۆ بایدن، جۆن كیری و چه‌ك هاگل، له‌نێو كۆپته‌ره‌كه دابوون.
تیمێكی ئه‌منی تایبه‌ت، چاو‌دێر ئه‌و ناوچه‌یان ده‌كرد، له ترسی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بن، تا ئه‌و كاته‌ی داوای تیمێكی شه‌ڕكه‌ر بكه‌ن و بگه‌ن به‌و ناوچه‌یه و تا هه‌ر سێكیان رزگار بكه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی جۆ بایدن و شانده‌كه‌ی بدات، به‌ڵكو له‌و ناوچه سه‌خته رزگاریان بێت، ئه‌و وه‌رگێره ئه‌فغانییه تا دره‌نگانێك هاوشانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا، مایه‌وه، جیا له‌وه‌ش محه‌مه‌د له چه‌ندین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه هاوسه‌نگه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووه له ئه‌فغانستان.
كۆڵۆنێڵ ئه‌ندرو تێل، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاییه، رایگه‌یاند، پێوسته ڤیزایه‌كی تایبه‌ت بۆ محه‌مه‌د دابین بكرێت، چونكه خزمه‌تی زۆری ژنان و پیاوانی ئه‌مه‌ریكایی كردووه، داواكارم به‌زووترین كات بۆی دابین بكه‌ن.
له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان، محه‌مه‌د چه‌ندین جار نزیك ده‌رگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێیان راگه‌یاندووه كه ته‌نها خۆی، به‌بێ هاوژین و منداڵه‌كانی، ده‌توانێت ئه‌فغانستان جێبهێڵێ.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب