200 ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا (200) هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه، جیا له ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردووه، داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان جێبێڵن.
فیكتۆریا نیولاند، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، تا ئێستا (100) تا (200) هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان ماون، جیا له‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، ئه‌ركی واشنتنه كه ده‌ریانبهێنێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی كردن به وڵاتانی جیهان، بۆ ئاسانكاری دروستكردن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانییانه‌ی كه له كابول به‌جێماون.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له رۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رزگاركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی، كه له كابول ماون و داوا ده‌كه‌ن بگوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه، تا كۆتایی و ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه، به‌رده‌وام ده‌بین.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ك.ب