هیبه‌توڵڵا ئاخوند زاده ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكمی ئه‌فغانستان
K24- هه‌ولێر:
تاڵیبان خه‌ریكی راگه‌یاندنی حكومه‌تێكی نوێیه بۆ ئه‌فغانستان، كه له داهاتوودا، كابینه‌ی تازه‌ی تاڵیبان راده‌گه‌ینرێت، به‌مجۆره دوای بیست ساڵ حكومه‌ت و سیستمی سیاسی له ئه‌فغانستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
ئه‌حمه‌دوڵڵا موته‌قی، به‌رپرسێكی دیاری چه‌كدارانی تاڵیبانه، رایگه‌یاند، هیبه‌توڵڵا ئاخوند زاده، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له ئێستادا ئاماده‌كاری له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له كابول ده‌كرێت.
هیبه‌توڵڵا ئاخوند زاده، هه‌ڵكه‌وته‌ی قه‌نده‌هاری دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌فغانستانه، له هه‌شتاكان شه‌ڕی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی كردووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئاینی زیاتر ده‌ركه‌وتووه، نه‌وه‌ك سیاسی.
له‌كاتی رووداوه‌كانی (11ی سێپتێمبه‌ری 2001) به‌ره‌و پاكستان رایكرد، میدیاكان و هه‌واڵگری نه‌یانتوانی شوێنه‌كه‌ی دیاریبكه‌ن.
(3) كاندیدی تاڵیبان ناویان به‌ربڵاوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وزاری، ئه‌وانیش، (مه‌وله‌وی یه‌عقوب) كوڕه‌كه‌ی مه‌لا عومه‌ری دامه‌زرێنه‌ری تاڵیبان، هه‌روه‌ها سیراجه‌دین حه‌قانی و عه‌بدولغه‌نی براده‌ر.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب