نوری بریمۆ: په‌كه‌كه ناهێڵێت ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێك
K24- هه‌ولێر:
نوری بریمۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی په‌ككه‌وتنی دیالۆگی كوردی – كوردی له رۆژئاوای كوردستان له‌نێوان هێزه كوردییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا خه‌ڵكی ئێمه زۆر گه‌شبین بوو و چاوه‌ڕێیان ده‌كرد گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه و بونیاتنه‌ر له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، په‌یه‌ده زۆر شتی وای كرد كه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و گفتوگۆیانه دروست ببن و زۆر ئاسته‌نگیان خسته به‌رده‌م ئه‌و دیالۆگانه.
گوتیشی: ماوه‌ی 11 مانگه هیچ دیدار و گفتوگۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراون و ئه‌و دیالۆگانه وه‌ستاون، هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه، كه په‌یه‌ده شه‌راكه‌ت قبوڵ ناكات. تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان خۆیان به په‌كه‌كه ببه‌ستنه‌وه، په‌كه‌كه رێگه نادات ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده هیچ رێككه‌وتنێك بكه‌ن، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش بووه، رێككه‌وتن نه‌بوون، به‌ڵكو لێكتێگه‌یشتنی سیاسی بوون و نه‌گه‌یشتوونه‌ته سنووری رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌ك په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌و دیالۆگانه جددی بووینه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتییه‌كه‌مانه‌وه له ساڵی 1957ـه‌وه تا ئێستا په‌یڕه‌وی بنه‌مای یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردمان كردووه و هه‌وڵمان له‌وپێناوه‌دا داوه، به‌ر له شۆڕشی سووریاش داوای یه‌كڕیزیمان كرد، به‌ڵام په‌یه‌ده له ناوماڵی كورد دووركه‌وته‌وه و چووه باوه‌شی رژێمی سووریا و ناوچه كوردییه‌كانی راده‌ستی رژێم كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌مه‌ریكا كه له وڵاتێكی دووره‌وه هاتووه و زلهێزێكی جیهانه، داوامان لێ ده‌كات یه‌كڕیز بین، به‌ڵام په‌یه‌ده پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت، له‌كاتێكدا په‌ده‌كه‌سه هه‌میشه ئاماده‌یی بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه هه‌بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه هه‌میشه داوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌ین، په‌یه‌ده له‌سه‌ر سووتاندنی باره‌گاكانمان و ده‌ستگیركردنی كادیر و ئه‌ندامه‌كانمان به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام خۆی به ده‌سه‌ڵات و ئێمه‌ش به پاشكۆ ده‌زانێت، كه‌واته دیالۆگ چ سوودێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر هیچ شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌نێوانماندا نه‌بێت!؟.
ئاشكراشیكرد، ئێمه به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیشمان ڕاگه‌یاندووه، كه ئێمه تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و دیالۆگانه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام ناكرێت په‌یه‌ده به‌درێژایی 700 كیلۆمه‌تر دژایه‌تی وڵاتێكی وه‌ك توركیا بكات، كه وڵاتێكی دراوسێیه، هه‌روه‌ها ناكرێت به هه‌مان مه‌ودا دژایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه بكات، چونكه تا له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام بن، دوژمنانی كورد ژیاتر ده‌بن، له‌كاتێكدا به‌راورد به تورك و عه‌ره‌بی سوننه كورد ژماره‌یه‌كی كه‌مه له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی په‌یه‌ده دۆخی كورد له رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ش، كه په‌یه‌ده ده‌یخاته ئه‌ستۆی ئه‌نه‌كه‌سه و ده‌ڵێت: ئه‌وه توركیایه رێگه به ئه‌نه‌كه‌سه نادات له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده رێكبكه‌وێت، نوری بریمۆ دووپاتیكرده‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌ندامین له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بوونی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش له ئه‌نقه‌ره یان ئیستانبوڵ، مانای وا نییه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا بووه‌ته دارده‌ستی (عه‌میلی) توركیا، هیچ كات ئه‌نه‌كه‌سه نه‌بووه‌ته دارده‌ستی توركیا، به‌ڵكو به‌شداری به كورد كردووه له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سووریا و له دانوستانه‌كانی جنێڤ، مێزی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمیته‌ی ده‌ستووردا نوێنه‌رایه‌تی كوردی كردووه. ئێمه له كۆمیته‌ی كوالیسیۆنی سووریا ئه‌ندامین، كه باره‌گاكه‌ی له ئیستانبوڵه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه باره‌گای سه‌ره‌كیمان له قامشلۆیه و بوون و چالاكییه‌كانمان هه‌موویان هه‌ر له قامشلۆن، توركیا چ كارێكی به دیالۆگی كوردی – كوردی دایه!.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا به راشكاوانه گوتی: په‌یه‌ده ژیانی سیاسیی له ئێمه قه‌ده‌غه كردووه و ئه‌ندام و كادیره‌كانمان شه‌هید و ده‌ستگیر ده‌كات و ئیداره‌یه‌كی شكستخواردوو له رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و گوتانه‌ی په‌یه‌ده كه ده‌ڵێن: توركیا رێگه نادات بگه‌ینه رێككه‌وتن، "ئه‌مه یه‌كێكه له درۆ گه‌وره‌كانی په‌یه‌ده".
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌ك په‌ده‌كه‌سه چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی ببین به دارده‌ستی ئه‌و!! پشبه‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر توركیا نییه، ئێمه پشت به خۆمان ده‌به‌ستین و بۆ هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كیش پشت به هه‌رێمی كوردستان و به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌به‌ستین و جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی یارمه‌تیمان ده‌دات و هاوكاری خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، بۆیه ده‌توانم بڵێم: ئه‌گه‌ر ئێمه پاشینه‌یه‌كمان هه‌بێت، ئه‌وا پاشینه‌كه‌مان هه‌ولێره نه‌ك ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ.
له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتووی رۆژئاوای كوردستان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی په‌یه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و رێبازه‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كات، نوری بریمۆ گوتی: ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، هه‌مان چاره‌نووسی عه‌فرین و سه‌رێ كانیێ چاوه‌ڕێی ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات و بۆنێكی ناخۆش له داهاتووی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پلانی دوژمن جێبه‌جێ ده‌كات و گوتیشی: په‌یه‌ده ناتوانێت شوێنی خۆی له‌ناوماڵی كوردی بكاته‌وه، به‌ڵام كاتێك باسی رژێمی سووریا ده‌كرێت، ئه‌و ده‌ڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا له دانوستانداین و ده‌كه‌ونه ستایشكردنی رژێمی سووریا و به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك فریشته‌یه‌ك وێنا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكیشدا ئه‌سه‌د به ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی خۆی كوشتووه و رژێمێكی فاشیزم و نه‌خوازراوه، په‌یه‌ده ئاماده‌یه دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره رژێمه بكات، به‌ڵام ئاماده نییه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه هه‌میشه ده‌زانین به‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق چ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد هه‌یه، به‌ڵام نامانه‌وێت به ئاشكرا دژایه‌تییان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوژمنیش بن با نه‌بنه دوژمنێكی هار، خۆ به‌ته‌نها توركیا دوژمنی كورد نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له ساڵی 1985ـه‌وه په‌كه‌كه بانگه‌شه بۆ رووخاندنی توركیا ده‌كات، تا ئێستا ئه‌و چی كردووه!؟ خۆی رووخاند و توركیای به‌جێهێشت، زیاتر له 4 هه‌زار گوندی له توركیا و 400 گوندی له عه‌فرین به‌وێرانكردن دا.
H.B